کۆمپانیایەکی نەوت بەرهەم هێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات
مانگانە لە زیاد لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی بەرهەمهێانی نەوتی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن بەرمیلی مانگانە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە، لە مانگی تەمموزدا و لە کێڵگەی ئەتروش، زیاد لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم هاتووە.
رۆژانە 34 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش بەرهەم دێت و کۆمپانیاکەش زیادکردنی بەرهەم، بە دەستکەوتێکی گرنگ دەزانێت.
کێڵگەی نەوتی ئەتروش بە دووری 85 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای هەولێر و لە ساڵی 2017ەوە، نەوتی لێ دەردەهێنرێت.
H.J