گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه
گوته‌بێژی حكوومه‌ت: پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندن خۆیان لە ھەواڵی دروستکراو و بێ بنەما بە دوور بگرن
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه، كه له‌سه‌ر كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌فته‌نامه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌ت:
لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە: رەتکردنەوەی هەواڵێك لە بارەی وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە ھەفتەنامەیەکدا، کە لە پارێزگای سلێمانی دەردەچێت، ھەواڵێک لە بارەی بەرێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کراوەتە مانشێتی سەرەکی. لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە ئەم ھەواڵە ناڕاست و بێ بنەمایە.
پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندن خۆیان لە ھەواڵی دروستکراو و بێ بنەما بە دوور بگرن و بۆ پشتڕاستکردنەوەی ھەواڵەکان و وەدەست خستنی زانیاری پەیوەندی بە گوتەبێژی حکومەت و فەرمانگەی میدیا و زانیاری بکەن.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان