هێزه‌كانی سووریا دوو جار بۆردومانی خاڵێكی چاودێری سوپای توركیای له ئیدلب كرد
فڕۆكه‌كانی سووریا و رووسیا 11 هاووڵاتییان كوشت و ده‌یانی دیكه‌شیان بریندار كرد
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا هێرشی سه‌ر خاڵی ژماره 8ی سوپای توركیای له ئیدلب كرد و دوو جار بۆردومانیانكرد.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له هێرشه‌كه‌دا، كوژراو و بریندار هه‌یه، به‌ڵام ژماره‌یان ئاشكرا نه‌كراوه
هه‌روه‌ها فڕۆکەکانی سووریا و رووسیا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی ئیدلب و 11 هاووڵاتیش بەهۆی بۆردومانکردنی دەوروبەری معرەتول نو‌عمان کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.
H.B