باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مه‌قامبێژ میقداد محه‌مه‌د عومه‌ر ده‌کات
"ئه‌و هونه‌رمه‌نده دوای خۆی خەرمانێك هونه‌ری مه‌زنی بۆ گەلەكەی بەجێهێشتووە"
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا میقداد محەمەد عومەر، هو‌نه‌رمه‌ندی میللی كوردی شاری كه‌ركووك، باره‌گای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌س و كار و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی شاری كه‌ركووك كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا میقداد محه‌مه‌د عومه‌ر:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو میقداد محەمەد عومەر
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی مەقامبێژی دیاری كوردستان (میقداد محەمەد عومەر)ـمان پێگه‌یشت.
مامۆستا میقداد محەمەد عومەر، لە هونەری وتنی مەقامدا خزمەتێكی بەرچاوی رەسەنایەتی هونەری میللی كردووە و لە دوای خۆیشی خەرمانێك لەو هونەرە مەزنەی بۆ گەلەكەی بەجێهێشتووە.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكار و هونەرمەندانی كوردستان بەتایبەتی هونەرمەندانی شاری كەركووك ده‌كه‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انالله و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
H.B