سه‌ركرده‌كانی حه‌شد لێدوانی پێچه‌وانه ده‌ده‌ن
موهه‌ندیس هه‌ڕه‌شه ده‌كات و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدیش ده‌ڵێن: گوزارشت له حه‌شدی شه‌عبی ناكات
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ریم نووری سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی دووپاتیی ده‌كاته‌وه به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، گوزراشت له بۆچوونی فه‌رمی حكوومه‌ت و حه‌شدی شه‌عبی ناكات.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جهختییی كرده‌وه كه به‌یاننامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی، ته‌نیا گوزارشت له بۆچوونی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ده‌كات.
كه‌ریم نووری گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل پێگه‌كانی حه‌شد بۆردومان بكات، ئه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت و نه شه‌رم ده‌كات نه ده‌شترسێت".
دوای بۆردومانكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی حه‌شد له به‌له‌د، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیش هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه به چه‌كی پێشكه‌وتووتر وه‌ڵامی ئه‌و بۆردومانانه ده‌ده‌نه‌وه و ئه‌مه‌ریكایش به سیخوڕیكردن له‌سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شد ئیسرائیل تۆمه‌تبار كرد.
ئ. م