به وێنه.. بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل چی له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی حه‌شد كرد؟
بۆچی ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر بۆردومانكردنی پێگه‌كانی حه‌شد؟
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 20ی ئابی 2019، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له شارۆچكه‌ی به‌له‌دی سه‌ر به تكریت، له ناوه‌ڕاستی عێراق بۆردومان كرا، سه‌ره‌تا وا راگه‌یه‌ندرا كه شۆرتی كاره‌بایه، دواتریش بڵاوكرایه‌وه كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه و سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاره، دوای 24 كاتژمێر، پرسه‌كه روونتر بووه‌وه و ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه بوون كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه ئیسرائیلی بوونه.
تۆمه‌تباركردنی ئیسرائیل به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه، یه‌كێكیان لێدوانی بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله، كه له كیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا رایگه‌یاندبوو، گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ئێران له هیچ شوێنێك پارێزراو نین. پێشتریش ئه‌زموونی ئه‌وه هه‌بووه له سووریاش بنكه‌كانی بۆردومان كردوون.
پێشتریش به فڕۆكه‌ی فڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی دیكه‌ی سه‌ربازی حه‌شد، له سێ ناوچه‌ی جیاوازی عێراق.
به گوێره‌ی ئه‌م وێنانه‌ی له‌لایه‌ن وێبسایتی ئیمه‌یج ساته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه گیراون، قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه به‌دیار ده‌كه‌وێت كه به‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی حه‌شد كه‌وتوون له عێراق.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانیش، له سه‌ربازگه‌ی به‌له‌د ته‌نها زیان به كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان و مووشه‌كه‌كانی حه‌شد كه‌وتووه، نه‌ك هی سوپای عێراق، كه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی ئێف 16ی لێبووه.
وه‌ك هه‌ندێك له میدیاكانیش باسی ده‌كه‌ن، ئه‌و بنكه سه‌ربازییه ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی ئێرانی لێ دانراوه، كه تاران داویه‌ته حه‌شدی شه‌عبی.
تۆمه‌ته‌كانی ئه‌نجامدانی بۆردومانه‌كه، ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێن و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی پێشكه‌وتووتری ده‌كرد.
ئه‌مڕۆش كه‌ریم نووری، سه‌ركرده‌ی حه‌شد رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی موهه‌ندیس بۆچوونی تایبه‌تییه و گوزارشت له حه‌شدی شه‌عبی و حكوومه‌ت ناكات.
ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر لێدان له پێگه‌ی گرووپه چه‌كدارییه‌كان كه نزیكن له ئێران، به‌و پێیه‌ی خاكی عێراق وه‌كو رێڕه‌وێكی زه‌مینی به‌كارده‌هێنن له رێگه‌یه‌وه بچنه سووریا و لوبنانیش، به جۆرێك له لوبنان له سه‌ر سنوور و له باشووری دیمه‌شقیش له هه‌ندێك شوێن، میلیشیاكانی حزبوڵڵا كه‌متر له 40 كیلۆمه‌تره‌وه له سنووره‌كانی ئیسرائیل دوورن، ئه‌مه‌ش ته‌لئه‌ڤیڤی نیگه‌ران كردووه و به‌رنامه‌ی بۆردومانكردنی ئه‌و گرووپانه‌ی داڕشتووه، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ئه‌و وڵاته به فه‌رمی بۆردومانه‌كانی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
ئ. م