به‌غدادی نه‌خۆشه خه‌لیفه‌یه‌كی نوێ بۆ رێكخراوه‌كه‌ی دیاری ده‌كات
"ئێستا روبه‌رێكی فراوان كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست"
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "The Times"ی به‌ریتانی ئاشكرایكرد، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوه‌كه‌ی به یه‌كێك له سه‌ركرده یاریده‌ده‌ره‌كانی ده‌سپێرێت.
رۆژنامه‌كه له ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌عماق"ی سه‌ر به رێكخراوی داعش گواستییه‌وه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی "عه‌بدوڵڵا قه‌رداش"ـی له شوێنی خۆی راسپاردووه، كه پێشتر ئه‌فسه‌ر بووه له سوپای رژێمی سه‌دام و دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق، له ساڵی 2003 ناوبراو له ریزه‌كانی گروپه توندڕه‌وه‌كان شوێنی خۆی كردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی یه‌كترناسینی نێوان به‌غدادی و قه‌رداش، ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ساڵی 2003 هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی قاعیده‌وه، به یه‌كه‌وه له گرتووخانه‌ی بوكا له به‌سره زیندانی كرابوون و له‌وێ یه‌كتریان بینیوه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، له‌و گرتووخانه‌یه به‌غدادی چاوی به سه‌دان زیندانی كه‌وتووه و سه‌رنجیان بۆ پڕۆژه سیاسییه‌كه‌ی خۆی راكێشاوه و هزری خه‌لافه‌تی له مێشكیاندا چاندووه و ده‌شگوترێت، قه‌رداش له‌و كاته‌وه رێبازی به‌غدادی گرتووه‌ته به‌ر و كاری له‌گه‌ڵ كردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌ركرده‌ی داعش دوای ئه‌وه هاتووه، كه به‌غدادی له هێرشێكی هاوپه‌یماناندا له ساڵی 2017 ئیفلیج بووه، وێڕای تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و په‌ستانی خوێن.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، كاتێك رێكخراوی داعش رووبه‌ر جوگرافییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و به‌هۆی چڕی گه‌مارۆكانی هاوپه‌یمانانی دژ به‌و رێكخراوه به‌غدادی كه‌وته دۆخێكی نیمچه دابڕاو، وێڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات و بوونی ته‌نیا گروپێكی بچووك له شوێنكه‌وتووه‌كانی له ده‌وروبه‌ری ئه‌و.
له‌باره‌ی شوێنی به‌غدادیشه‌وه، ده‌زگاكانی هه‌واڵگه‌ری ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه خۆی له حه‌شارگه‌یه‌ك له بیابانه‌كانی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباڕ له عێراق مه‌ڵاسداوه.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش دوا پێگه و رووبه‌ری جوگرافییان له ناوچه‌ی باغوزی سووریا له سه‌ر سنووری عێراق له‌ده‌ستدا، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه په‌رته‌وازه بوون و له عێراق و سووریا به‌سه‌ر مه‌فره‌زه‌ی بچووك بچو‌وكدا دابه‌ش بوون.
شرۆڤه‌كاران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئامانجی به‌غدادی له دیاریكردنی قه‌رداش له شوێنی خۆی، بۆ دووباره زیندوكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌یه‌تی له‌ڕووی لۆجستییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی كه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی رێكخراوه‌كه هه‌یانبووه، له‌مباره‌شه‌وه فازڵ ئه‌بو ره‌غیف، شرۆڤه‌كاری ئه‌منی پێشووی حكوومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت: "به‌غدادی له پۆسته‌كه‌ی ناكشێته‌وه و قه‌رداش ته‌نیا چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ كاروباری لۆجستی و جووڵه‌ی چه‌كدارانی پێدراوه".
ئه‌بو ره‌غیف روونیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ری سێ هۆكار له پشت دیاریكردنی سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ له‌لایه‌ن به‌غدادییه‌وه بۆ رێكخراوه‌كه‌ی هه‌ن، یه‌كه‌میان بۆ رێگه‌گرتن له درووستبوونی درز له ریزه‌كانیان، یانیش به‌هۆی ئه‌و قه‌باره گه‌وره‌یه‌ی جه‌ماوه‌ره، كه قه‌رداش له‌ناو ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش هه‌یه‌تی و بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی زیاتر درووست بێت، یاخۆد به‌غدادی ده‌یه‌وێت به‌و هه‌نگاوه هه‌وڵ بدات قه‌رداش بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی داعش له داهاتوودا ئاماده بكات".
به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی پێ بسپێردرێت، پێشتر قه‌رداش به گه‌وره یاسادانه‌ری داعش ناسرابوو و له‌ناو رێكخراوه‌كه‌ی به درووستكه‌ری سیاسه‌تی توند ناوبانگی ده‌ركردبوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی چالاكییه‌كانی به سه‌ركردیه‌كی دیار له‌ناو رێكخراوه‌كه‌ی ناسرا بوو، به شێوه‌یه‌ك شوێنكه‌وتووانی به ناوی "مامۆستای زانكۆیی" ده‌یانناساند، هه‌مدیسان كه‌سێكی نزیكی "ئه‌بو عه‌لا عه‌فری"، جێگری پێشووی به‌غدادی بوو، كه له مارسی ساڵی 2016 له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له‌لایه‌ن هێلی كۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ركییه‌وه كوژرا.
ئه‌ركی ئێستای قه‌رداش دووباره بونیادنانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌یه‌تی، كه سه‌ركرده‌كانی تووشی په‌رته‌وازه‌یی و دابه‌شبوون بوونه‌ته‌وه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی هاوپه‌یمانانه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هێزه كوردییه‌كانه‌وه له سه‌رانسه‌ری عێراق و سووریا تووشی نیمچه داڕووخان بووه‌ته‌وه، ئێستا قه‌رداش ئه‌ركی بونیادنانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌شبوونی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه، تا راده‌یه‌ك ئه‌ركه‌كه‌ی قورسه، چونكه هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه بینینی قه‌رداش و ستراتیژیه‌ته‌كه‌شی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش له‌شێوه‌ی ده‌سته‌ی بچووك بچووك له رووبه‌رێكی فراوانی بیابانه‌كانی نێوان سووریا و عێراق، سێ گروپی سه‌ره‌كی سه‌ریانهه‌ڵداوه، هه‌ندێكیان له ده‌وری سه‌ركردایه‌تی تونسی كۆبوونه‌ته‌وه، دووه‌میشیان له سعوودیه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و سێیه‌میشیان به سه‌ركردایه‌تی عێراقه.
هێزه ئه‌منییه‌كان له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه گروپه‌كانی پاشماوه‌ی داعش توانای ته‌واویان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی چه‌كداری هه‌یه و ئه‌وان ئێستا ئاماده‌ن بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر درزێك كه له رێكخراوه‌كه‌یان درووست بێت و پێشبینیش ده‌كرێت، به دانانی قه‌رداش دووباره داعش هێزی جموجووڵی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه ئه‌بو ره‌غیف ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ئێستای قه‌رداش هێرشه‌كان روو له زیادبوون ناكه‌ن، به‌ڵام ئامانجه‌كانیان وردتر و دیاریكراوتر ده‌بن، وێڕای سنوورداربوونی داراییان ئه‌وان ئێستا ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان له‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوان له نێوان عێراق و سووریا هه‌یه".
H.B