به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی: چیتر له‌گه‌ڵ توركیا باسی مووشه‌كی پاتریۆت ناكه‌ین
ئه‌و پرسه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی ئێمه هه‌ڵگیراوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، چیدیكه له‌گه‌ڵ توركیا باس له پێدانی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی پاتریۆت ناكه‌ین و ئه‌و پرسه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی ئێمه هه‌ڵگیراوه.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به بێ ئه‌وه‌ی ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین جار به توركیای راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی نه‌كڕێت، ئه‌مه‌ریكا سیستمی به‌رگری مووشه‌كی پاتریۆتی پێ ده‌دات، به‌ڵام توركیا هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر كڕینی سیستمه رووسییه‌كه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا هاوشێوه، فڕۆكه‌ی ئێف35 نافرۆشێته توركیا.