لە سلێمانی دەست بەسەر 35 کیلۆ گۆشت و دوگی خراپبوودا گیرا
قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
K24 – سلێمانی:
لەلایەن لیژنەی ریستۆرانتی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە کۆگایەکدا دەست بەسەر بڕی 35 کیلۆگرام گۆشت و دوگی ئاژەڵی خراپدا گیراوە کە خواردەمەنی بۆ عەرەبانە و دەستگێرەکانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ئامادە دەکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی گۆشتەکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریەوە لەناودەبرێت و خاوەنی کۆگاکە لەلایەن بەشی یاسای قائیمقامیەتەوە روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات: "خواردن و خواردنەوەی تەندروست و پاکوخاوێن بخۆن و لەوشوێنانەی خۆراکە مادەی خراپبوو و نەشیاو بەکاردەهێنن دوربکەونەوە و زیان بەتەندروستی خۆتان مەگەیەنن".



H.J