له كاتی سه‌رۆكایه‌تیكردنی دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا شیری دایه كۆرپه‌یه‌ك
ئه‌مڕۆ كه‌سێكی گرنگ له‌گه‌ڵم بوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نیوزیله‌ندا، تریفۆر مالارد، له دوا دانیشتنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی په‌رله‌مانی ده‌كرد، كۆرپه‌یه‌كی له باوه‌شدا بوو و شیری پێ ده‌دا.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، مالارد، له دانیشتنی 21ی ئه‌م مانگه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له كاتی سه‌رۆكایه‌تیكردنی دانیشتنه‌كه‌دا شیریشی به كۆرپه‌یه‌كی شه‌ش هه‌فته‌یی ده‌دات و له باوه‌شی خۆیدا ده‌یلاوانده‌وه.
ئه‌و كۆرپه‌یه كوڕی په‌رله‌مانتارێكی دیكه بوو، كه مۆڵه‌تی باوكایه‌تی ته‌واو بووبوو و گه‌ڕابوویه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.
مالارد، له تویته‌ر دوو وێنه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسیوه: ئه‌مڕۆ كه‌سێكی گرنگ له‌گه‌ڵم بوو، كاتێك له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دانیشتبووم.
ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی مالارد، دوای ئه‌وه دێت، له 2017دا په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی بڕیاریدا، په‌رله‌مان ببێته ژینگه‌یه‌كی له‌بار و دۆست بۆ منداڵان.