توركيا بنكه‌كانی یه‌په‌گه‌ی له باكووری حه‌له‌ب تۆپباران كرد
سوپای توركیا بنكه‌كانی یه‌په‌گه‌ی له باكووری رۆژئاوای حه‌له‌ب تۆپباران كرد
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سوپای توركیا گونده‌كانی "مه‌رعناز و مالكیێی" له باكووری رۆژئاوای حه‌له‌ب، كه له ژێر ده‌ستی یه‌په‌گه‌دان، به توندی تۆپباران كردووه.
هه‌روه‌ها له گوندی "جه‌ب" له باكووری شاری "باب" شه‌ڕ له نێوان ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی "منبج" و چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا روویدا و تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه شه‌ڕ له نێوان "یه‌په‌گه" و چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له باكووری رۆژئاوای حه‌له‌ب دا هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هێزەکانی حكوومه‌تی سووریا پێشڕەوی دیاریان لە باشووری ئیدلب و باکووری گوندەواره‌كانی "حەما" کردووە.
لە دوای کۆنترۆڵ کردنی "خان شەیخوون"، سوپای سووریا چەند ناوچەیەکی لە باکووری "حەما" کۆنترۆڵ کرده‌وە.
روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە؛ لە سەرەتای ئەم مانگەوە سوپای سووریا 22 ناوچەی کۆنترۆڵ کردووەتەوە.
هه‌روه‌ها سوپای سووریاش خاڵێكی چاودێری توركیای له باشووری ئیدلب گه‌مارۆ داوه.
H.J