حكوومه‌تی هه‌رێم 10 ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ته‌رخان ده‌كات
لە داهاتوویه‌كی نزیك دەست بکرێت بە نۆژەنکردنەوەی رێگای دەرەوەی شارەکان
K24 – سلێمانی:
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چاك کردنەوەی رێگاکانی دەرەوەی شار بودجه‌یه‌كی لە رێی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە تەرخانکردووە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە رێگای ئەو بوودجەیەی لەبەر دەستیانە چەند پڕۆژەیەکیان بۆ درووستکردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاكان و ئاوەڕۆکانی ناو شارەکە ئامادە کردووە.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چاك کردنەوەی رێگاکانی دەرەوەی شار بڕی 10 ملیار دیناری لە رێی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە تەرخان کردووە.
بڕیاریشە لە داهاتوویه‌كی نزیك دەست بکرێت بە نۆژەنکردنەوەی رێگای دەرەوەی شارەکان.