مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌كات
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دایكی وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی شۆڕش ئیسماعیل، سه‌ره‌خۆشی له وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، هاوخه‌می خۆی بۆ شۆڕش ئیسماعیل ده‌ربڕی و هیوای خواست، خوای مه‌زن كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ببه‌خشێت.
عائیشه حه‌سه‌ن، دایكی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئابی 2019، له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ئ. م