زێدان یارییه‌كه‌ی سبه‌ی زۆر به قورس وه‌سف ده‌كات
ده‌شڵێت: یارییه‌كی به‌هێزمان له‌به‌رده‌مه و گرینگی به چیرۆكی نێیمار ناده‌م
زیندین زیدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌ر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید راگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كی له سه‌ر هاتنی نێیمار نیه، ده‌شڵێت: گاریس به‌یل له یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه و هیواشی خواست ناڤاس له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامبێت.
له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا، زینه‌دین زێدان گوتی: من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و یاریزانانه قسه بكه‌م، كه ئێستا له یانه‌كه‌ن، ئێمه یارییه‌كی زۆر گرنگمان له پیشه، ئه‌ویش رووبهروویووهوهی ڤه‌له‌د وه‌لیده، بۆیه ناتوانم وه‌ڵامی ئه‌وه بدمه‌وه ئایا نێیمار دێته ریال مه‌درید یان نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من یارییه‌كی به‌هێز چاوه‌ریم ده‌كات، له‌وه تێده‌گه‌م هه‌موو كه‌سێك ده‌رباره گواسته‌وه‌ی نێیمار قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام با چاوه‌ڕیی بكه‌ین بزانین تا دواین رۆژی بازاری گواستنه‌وه‌كان چی رووده‌دات، له‌وه زیاتر زانیارم نییه؟
زینه‌دین زێدان گوتیشی: له رۆژگاری ئه‌مرۆ نا‌توانیت بڵێیت ریال مه‌درید یارییه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیپی به‌رامبه‌ر به‌هێز نییه، ئه‌م قسه‌یه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه راست نییه و ئیستا تۆپی پی زۆر قورس بووه، هه‌موو یانه‌كان به‌هێز ده‌رده‌كه‌ون و بۆ بردنه‌وه ده‌جه‌نگن.
زیزۆ له باره‌ی گاریس به‌یل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت، گوتیشی: به‌یل له‌گه‌ڵ ئێمه مه‌شقه‌كان به‌ته‌واوی ده‌كات و بۆ یارییه‌كه‌ش ئاماده‌یه، له هه‌موو گرینگتر به‌یل ده‌یه‌وێت له یانه‌كه بمینێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به كاته بۆ ئه‌وه‌ی جاڕیكی یكه خۆی بسه‌لمێنێت و له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بێت.
له باره‌ی كایلۆر ناڤاس، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ڵێت: ناڤاس یه‌كێكه له گۆڵپارێزه باشه‌كان و سوودێكی زۆر بۆ ئێمه هه‌یه و پێشبینی ناكه‌م له ریال مه‌درید بڕوات هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بێت.
له باره‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له كۆبۆی ژاپۆنی، زێدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه مه‌به‌ستمه ئه‌و یاریزانه ده‌رفه‌تی زیاتر یاریكردنی هه‌بێت بۆیه به‌شێوه‌ی خواستن به‌ره‌و مایۆركا به‌ڕێمان كرد، زیزۆ گوتیشی: چونكه كۆبۆ ئه‌م ته‌مه‌نه ناتوانێت له پێكهاته‌ی ئێستای ریال مه‌درید دا هه‌بێت، به‌ڵام بۆ داهاتوو هیوایه‌كی زۆرمان پێیه‌تی.