"هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا نێیمار له ریال مه‌درید نزیك نه‌بووه"
"خانه‌واده‌ی نێیمار له مه‌درید به دوای خانوودا ده‌گه‌ڕێن"
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراوی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار له هه‌موو كاتێك زیاتر ئێستا له ریال مه‌درید نزیكه، ده‌شڵێت: خانه‌واده‌ی نێیمار ئێستا له مه‌درید به دوای خانوویه‌كی گه‌وره‌دا ده‌گه‌ڕێن.
خۆزێ لویس سانچێز رۆژنامه‌نووسی ناوداری ئیسپانیا به پرۆگرامی به‌ناوبانگی چیرینگیتۆی ئیسپانیای راگه‌یاند كه هه‌واڵی په‌یوه‌ندیكردنی نێیمار گه‌یشتۆته ژووری جلگۆڕینی یاریزانان ریال مه‌درید و دڵخۆشن به‌م هه‌واڵه، ده‌شڵێت: ئێستا خانه‌واده‌ی نێیمار به دوای خانوویه‌ك له مه‌درید ده‌گه‌ڕێن و ره‌نگه هه‌فته‌ی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی یه‌كلایی بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئێستا تیمێكی شاره‌زای ریال مه‌درید بۆ گفتووگۆكردن له باره‌ی نێیمار له پاریسه و له لایه‌ن فلۆرێنتینیۆ پێرێز گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكراوه كه گوێ به پاره نه‌ده‌ن و تا گواستنه‌وه‌كه‌ی مسۆگه‌ر نه‌كه‌ن نه‌گه‌ڕێنه‌وه مه‌درید.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.