ئاماری شەش مانگی رابردووی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

دەیان ژن بە هۆکاری جیا کوژراون

K24 – هه‌ولێر:

لە شەش مانگی رابردوو لە هەرێمی کوردستان، 211 ئافرەت بە هۆکاری جیاواز کوژراو یان سووتێنراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری شەش مانگی رابردووی خۆی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان، 22 ژن کوژراون، 32 ژن خۆیان کوشتووە، 99 ژن سوتاون و 58 ژنیش سوتێنراون. هەروەها، 47 ژنیش دەستدرێژی سێکسی کراوەتەوە سەر.

ئاماژە بەوەشدراوە، چوار هەزار و 972 سکاڵا لەبارەی توندوتیژی دژی ژنان تۆمار کراوە.

H.J