منداڵێک لە بەردەم مزگەوتێکی کەلار فڕێ دەدرێت
پۆلیسی گەرمیان زانیاری لەبارەیەوە ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی نوێژی بەیانیدا لەپێش مزگەوتی بوخاری قەزای کەلار منداڵێک فڕێ دراوە.
پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکردووە، لەئێستادا منداڵەکە لەبەشی منداڵانە لەنەخۆشخانەی گشتی کەلار و بەوتەی پزیشکان منداڵەکە لە رەگەزی نێرە و تەمەنی یەک رۆژە و باری تەندروستی جێگیرە.
پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و لە هەوڵی ئاشکرا کردنی ناسنامەی منداڵەکەیە.
H.J