كۆنفرانسی زانستیی ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
"ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك قه‌ڵه‌مێك به باڵای هه‌ڵگورد"

K24 - هه‌ولێر:
به درووشمی "ئیبن ئاده‌م، قه‌ڵه‌مێك به باڵای هه‌ڵگورد" ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران كۆنفڕانسی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی، تایبه‌ت به ڕوانین و به‌رهه‌م و ده‌ستخه‌ته‌كانی عه‌للامه ئیبن ئاده‌می باڵه‌كی/ باڵه‌كایه‌تی، یه‌كێك له زانا هه‌ره دیار و به‌رچاوه‌كانی كوردستان، سازده‌كات.
كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/8/2019 و رۆژی دواتر له شاری سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئامانجیش زیندووكردنه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و زانا گه‌وره و ناوداره‌ی كورد و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستخه‌ته‌كانی توێژینه‌وه‌یانه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمییانه و بۆ خوێندنه‌وه‌ی هزر و رامان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیر و روانینه‌كانێتی به دیدێكی واقیعییانه.
ئیبن ئاده‌می روستایی باڵه‌ك (1750 - 1844) له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهانی ئیسلامی‌دا، زانایه‌كی به‌رجه‌سته و دیار بووه، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تییه، به‌شی زۆری به‌رهه‌مه‌كانی هێشتا ده‌ستخه‌تن و ساغنه‌كراونه‌ته‌وه و ده‌یان به‌رهه‌می ده‌ستخه‌تیشی له‌پاش خۆی لێ به‌جێماوه.
ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران كه بۆ پاراستن و ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس، 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه و به كۆنفرانسه زانستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه هه‌ستاوه، تا ئێستا زیاتر له 10 كتێبی چاپكردووه و به سه‌دان ده‌ستخه‌ت و به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌باره‌ی كورد و كوردستانه‌وه كۆكردۆته‌وه.
كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی مه‌لا محه‌مه‌دی ئیبن ئاده‌م
محەممەد, ناسراو بە ئیبنو ئادەم لە ساڵی 1747 لە گوندی روستی دەڤەری باڵەكایەتی سەر بە قەزای چۆمان لەدایك بووە، ئیبنو ئادەم بە دەیان دانراوی خۆی دەربارەی زۆربەی زانستەكانی وەك زمانەوانی، مێژوو، زانستی گفتوگۆ، زانستی وشە، رێزمان، رەوانبێژی بیركاری، لۆجیك، ئەستێرەناسی، شیعر و چەندانی تر نووسیوە.
لە یەكێك لە كتێبەكانی نوسیوویەتی، سوڵتان سەلیمی عوسمانی پرسیارێكی زمانەوانی ئاراستەی زانایانی كوردستان و عێراق كرد، هەر كەسێك وەڵامی پرسیارەكەی بە لێهاتوویی و ژیری خۆی بزانیایه خەڵاتی پێدەدرا و دەكرا بە والی سوڵتان لە شاری بەغدا، هیچ یەك لە مەلا و زاناكان لەو كاتەدا ئەو پرسیارەی بۆ وەڵام نەردایەوە كە سوڵتان سەلیمی عوسمانی ئاراستەی كردن، محەممەد وەك خۆی نووسیویەتی لە ماوەی رۆژێك وەڵامی پرسیارەكە دەدۆزێتەوە، بەڵام وەڵامی ئیبن و ئادەم لەلایەن چەند فەقێیەك دەبردرێت و خەڵاتیشی پێوەردەگیرێ.
ئیبن و ئادەم ماوەیەكی زۆر لەلای پاشای كۆرەی رواندز موفتی بووە و وانەی پێگوتۆتەوە، بەڵام دوای ماوەیەك لەلای پاشای كۆرە دەروات و ده‌ڵێن، بە هۆكاری ئەوەی ئیبنو ئادەم رەخنەی لەسەر شێوازی مامەڵەكردن و ئازاردانی زیندانییه‌كان هەبووە لەگەڵ پاشای گەورە بە بووه به كێشه‌ی و زۆر بە دڵگرانی پاشای كۆرەی رواندزی جێهێشتووە، ئەمەش دەریده‌خات ئەو ئه‌و زانایه‌ی كورد 215 ساڵ لەمەوبەر دژی پێشێلكردن و شكاندنی گەورەیی مرۆڤ بووە.
لەپاڵ گوتنەوەی وانه بە پاشای كۆرەی رواندز، وانەی بە شاعیر و زانایانی كورد هەر یەكە لە حاجی قادری كۆیی، مەلا عبدوڵڵای جەلیزادە، باوكی مەلا گەورە، مەلا خەتێ، مەولانە خالیدی شارەزووری و وانه‌ی به چەندین زانای بەناوبانگی دیكه‌ش گوتووه‌تەوە.
بەهۆی پێگە و ناودارییه‌كه‌یه‌وه چەندین نووسه‌ری گەورەی كورد و عەرەب ژیاننامەكه‌ی ده‌نتووسنه‌وه, لەوانە عەباس عەزاوی، شێخ محەممەدی خاڵ، مسعوود محەممەد، ئەحمەد عوسمان ئەبوبەكر، زوبێر بیلال ئیسماعیل، كەریم شارەزا، فائیزی مەلا بەكر، مه‌لا عەبدولكەریمی مودەریس، رەشید ئامێدی.
حوسێن حوزنی موكریانی لەسەر كەسایەتی و لێهاتوویی ئیبنو ئادەم گوتوویه‌تی: "ئیبنو ئادەم ئەو زانایەیە ئەگەر لە نێو هەر نەتەوە و گەلێكی دیكه‌دا هەڵبكەوێ شانازی زۆری پێوەدەكەن، شایەنی ئه‌وه‌یه لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان پەیكەری بۆ دروست بكرێت.
ئیبنو ئادەم لەسەر پرسی نەتەوەیی و نووسین بە زمانی كوردی زۆر بە توندی پێداگری كردووە، زۆرجار لە نووسنەكانی باسی شاری سلێمانی كردووە و گووتویەتی (سلێمانی پایتەختی كوردستانە) ئەمەش جۆرێك لە داننانە بە دەوڵەتی كوردستان.
ئیبنو ئادەم لە خەباتی رۆشنبیری خۆی بەردەوام دەبێت، دواجار له گوندی دێڵزەی سەر بە قەزای چۆمان گیانی دەسپێرێ و لەوێش بەخاك دەسپێردرێت بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە نیشتیمانێكی بێ دەوڵەت و سەربەخۆ دەكات.

