ئارارات بەفەرمی بڕیاری دا بەشداریی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان نەکات
ئەندامێکی دەستەی کارگیڕی هۆکارەکەی بۆ کوردستان24 ئاشکرا دەکات
یانەی ئارارات بەفەرمی بڕیاری دا بەشداریی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان نەکات، کە دوای نزیکەی دوو مانگی دیکە دەستپێدەکات.
وەلید ئەنوەر، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی ئارارات لە لێدوانێکی تایبەتی بە کوردستان24ی راگەیاند 'بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانین بەشداریی وەرزێ نوێی خولی نایابی کوردستان بکەین، بۆیە بڕیارمان داوە وەرزی 2020/2019 بەشداریی خولەکە نەکەین'.
رۆژی 2019/10/17 وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکات و بە گوێرەی رێنماییەکانی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان هەر یانەیەک لە خولەکانی کوردستان بکشێتەوە و سێ یاریی لەسەر یەک ئامادە نەبێت پلەیەک دادەبەزێنرێتە خوارەوە.