سێ کەس بەتۆمەتی ڕفاندنی کچێك له سلێمانی دەستگیرکران
كاتێك تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیركراوه
K24 - سلێمانی:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی سلێمانی، سێ كه‌س به تۆمه‌تی رفاندنی كچێك ده‌ستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە کچەکەی ڕفێنراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتباران کۆکردەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لەماوەیەکی کەمدا توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (د، ک، م - م، غ، م) دەستگیربکرێن و دواتریش تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ن، ک، ق) دەستگیر كرا، کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا کچەکەشی لەگەڵدا بووە.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به كوردستان 24ی راگه‌یاند، باوكی كچه‌كه سكاڵای له رفاندنی كچه‌كه‌ی تۆماركردووه، كچه‌كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه و ئێستاش له شه‌ڵته‌ری داڵده‌دان پارێزراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا ئه‌وه دیار نییه ئایا كچه‌كه رفێندراوه یان له‌لایه‌ن كوڕه‌كه فریوردراوه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ده‌قی دانپێدانانی كچه‌كه و رفێنه‌ران له‌به‌رده‌م دادوه‌ر.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی سێ كه‌سه‌كه‌یان جێبه‌جێكردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.
ئ. م