یاسای هه‌ڵبژاردن ئاواره‌كان له‌ مافی ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌كات

داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:

یاسای هه‌ڵبژاردن رێگه‌ به‌ ئاواره‌كان نادات له‌ كه‌مپه‌كان ده‌نگ بده‌ن، به‌مه‌ش به‌ هه‌زاران ئاواره‌ كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكی دیكه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌ژین، له‌ مافی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بێبه‌ش ده‌بن.

بە گوێرەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی ئەم جارە، دەبێت ھەر ھاوڵاتییەك لە سنووری پارێزگای خۆی دەنگ بدات، ئەمەش ناڕەزایەتی ئاوارەکانی لێکەوتووه‌تەوە و ئه‌وان ده‌ڵێ: ئێمە ناتوانین بچینەوە پارێزگاکانی خۆمان، لە کاتێکدا حکوومەتی عێراق ھیچ شتێكمان بۆ دابین ناکات، بۆ گەڕانەوە و ماوەی ٥ ساڵیشە ئاوڕی لە ئێمە نەداوەتەوە، ئێستا بەم بڕیارە بارگرانی زیاتری بۆ ئێمه‌ درووستكردووه‌.

رێبوار ھادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش دەڵێت: بەشێک لە مادەکانی یاسای هه‌ڵبژاردن پێچەوانەی دەستووره‌.

یاساکە کەوتوەتە بواری جێبەجێ کردن، ئێستا تەنیا دەتواندرێت تانە لەو ھەمواری یاساییە بدرێت، لە کاتێکدا مادەی ١٦ کە باسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ پارێزگاکانیان دەکات، تەواو پێچەوانەی دەستوری عێراقە.

بەگوێرەی مادەی ١٦ی ھەمواری یاسای ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٨ ی ھەڵبژاردنەکان، کە لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ھەموار کراییەوە، ئاوارەکانی پارێزگاکانی سەلاحەدین، مووسڵ، ئەنبار، کەرکووك و دەوروبەری ناچاردەکات، بۆ دەنگدان بگەڕێنەوە پارێزگاکانی خۆییان، ئەمەش بارگرانی زۆری بۆ ئاوارەکان دروست کردووە و بەم شێوەیە لە دەنگدان بێ بەشدەبن.

H.B