کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر: کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان هەست بە ئارامی دەکەن
"هه‌وڵی جددی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كریستیانه‌كان بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌ده‌ین"
K24 – هه‌ولێر:
ستیڤ فەیگن، كونسوڵی ئه‌مەریكا له هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 راگه‌یاند، كریستانه‌كان به‌شێكی گرنگن له پێكهاته‌كانی عێراق و له كوردستانیش حه‌ساونه‌ته‌وه.
راشیگەیاند: "له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا هه‌وڵی جددی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كریستانه‌كان بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌ده‌ین".
ئاماژەی بەوەشدا، لە پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری ناوچه‌كانیشیان پشتیوانی لە کریستیانەکان ده‌كه‌ین.
لە دوای هاتنی داعش لە ساڵی 2014، کریستیانەکانی عێراق کەوتنە بەر مەترسی هەڕەشەکانی داعش و بەشێکی زۆریان لە پارێزگای نەینەوا ماڵ و حاڵیان و جێهێشت و چوونە دەرەوەی وڵات، بەشێکیشیان هاتنە هەرێمی کوردستان و لێرە درێژەیان بە ژیانیاندا.
H.J