پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 43 و سلێمانی و دھۆك 42 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 44 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.



