سەرۆکایەتی هەرێم داوای قەرەبووکردنەوەی ئەنفالکراوەکان لە حکوومەتی عێراق دەکات
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە یادی ئەنفالکردنی بادینان بڵاوکردەوە
K24 – هه‌ولێر:
لە یادی ئەنفالکردنی هاووڵاتیانی ناوچەکانی بادینان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوا قەرەبوو لە حکوومەتی عێراق دەکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: "داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين به‌پێى بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق كه شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و جينۆسايد و جه‌نگ ناساندووه، ئه‌ركى ياسايى و ئه‌خلاقيى خۆى جێبه‌جێ بكات و قوربانييانى ئه‌نفال قه‌ره‌بوو بكاته‌وه".
لە پەیامەکە هاتووشە: " حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش رادهسپێرين كه خزمه‌تكردنى زياترى قوربانييانى ئه‌نفال و به‌دواداچوونى چاره‌نووسى ونبووان بكاته يه‌كێك له ئه‌وله‌وياتى كاره‌كانى".
دەقی پەیامەکە:
له چوارچێوه‌ى شاڵاوى به‌دناوى ئه‌نفالدا كه ساڵى 1988 له‌لايه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى سڤيلى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام درا و تيايدا زياتر له (180) هه‌زار هاووڵاتيى كوردستان بێسه‌روشوێن و شه‌هيد كران و به هه‌زاران دێهاتى كوردستان وێران بوون، ئه‌مڕۆ يادى ئه‌نفالكردنى بادينان دهكهينهوه.
ئه‌نفالكردنى بادينان كه كۆتاييى شاڵاوى ئه‌نفاله‌كان بوو، له 25ى ئابه‌وه تا 6ى ئهيلوولى 1988 هه‌موو ناوچه‌كانى بادينانى گرته‌وه و تيايدا كيمياباران و گرتن و كوشتن و ڕاگواستن و وێرانكرنى مزگه‌وت و دێر و دێهات و ناوچه‌كانى بادينان له‌لايه‌ن پێنج فيرقه‌ى سه‌ربازييه‌وه ئه‌نجام درا و ئهوانهيشى له‌و تاوانه ڕزگاريان بوو، ئاواره‌ى ئێران و توركيا و پهراگهندهى وڵاتان بوون.
له كاتێكدا به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه يادى شههيدانى ئه‌نفالكردنى بادينان و ته‌واوى شههيدانى كوردستان دهكهينهوه، جارێكى ديكه داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين به‌پێى بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق كه شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و جينۆسايد و جه‌نگ ناساندووه، ئه‌ركى ياسايى و ئه‌خلاقيى خۆى جێبه‌جێ بكات و قوربانييانى ئه‌نفال قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، هه‌روه‌ها حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش ڕادهسپێرين كه خزمه‌تكردنى زياترى قوربانييانى ئه‌نفال و به‌دواداچوونى چاره‌نووسى ونبووان بكاته يه‌كێك له ئه‌وله‌وياتى كاره‌كانى.
دروود و سڵاو بۆ گيانى پاكى شههيدانى ئه‌نفالكردنى بادينان و هه‌موو ئه‌نفالكراوان و ته‌واوى شههيدانى كوردستان.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان