زانیاری لەبارەی ئەو پیاوەی لە دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا ئاشکرا دەکرێت
پۆلیس زانیاری نوێ بۆ کوردستان24 ئاشکرا دەکات
K24 – دهۆک:
پیاوێکی تەمەن 78 ساڵ لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک خۆی دەکوژێت و دوای چەند رۆژێک دراوسێکانی پێی دەزانن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی شاری دهۆک، هێمن سلێمان، بە کوردستان24 راگەیاند: "هاووڵاتییەکە خەڵک و دانیشتووی شاری دهۆکە و دوور لەکەس و کاری بۆ ماوەی دوو ساڵ لەم شووقەیە ژیاوە".
راشیگەیاند: "بە گولـلەیەک کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە".
یەکێک لە دراوسێکانیشی رایگەیاند، بۆنێکی ناخۆش بە باڵەخانەکاندا بڵاوبوو بووەوە، ئێمەش پۆلیسمان لێ ئاگادار کردەوە.
H.J