کەمێك لەمەوبەر بڕیار شەھید ئاسۆ گیانی لەدەستدا
پێشتر به‌هۆی شه‌هیدبوونی باوكی جه‌ڵته لێیدا
K24 - سلێمانی:
ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له ئێستا، بڕیار شه‌هید ئاسۆ، گیانی له‌ده‌ستدا.
پێشتر بڕیار به‌هۆی شه‌هیدبوونی باوكی، له په‌لامارێكی داعش له گوندی كوڵه‌جۆی گه‌رمیان، جه‌ڵته‌ی مێشك لێیدا و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، كه‌مێك به‌ر له ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی، گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی، بڕیار زۆر ھۆگری باوكی بووە و لە رۆژی شەھیدبوونی باوكییەوە ھیچی نەخواردووە و باوەڕيشى نه‌كردووه كە باوكی لە ژیاندا نەماوە.
بڕیار، کوڕی شەهید ئاسۆ جەلال محەمەد دەلۆ-یە کە لەشەوی 31/7/2019 لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لە گەرمیان لە ناحیەی کۆکس-ی دەڤەری گەرمیان شەهیدبوو.
ئ. م