کوردستان24 بەڵگەی تەعریبکردنی کەرکووک بڵاو دەکاتەوە
ئێستا بوونەتە هاووڵاتی پارێزگاکە
K24 – كهركووك:
کوردستان24 بەڵگەی تەعریبکردنی کەرکووک بڵاو دەکاتەوە، کە تەنیا لەشەش مانگدا، 600 خێزانی عەرەبی سوننە لە پارێزگاکانی سهلاحەددین، ئەنبار، میسان و بەغدا و چەن ناوچەیەکی دیکەی عێراقەوە، هاتوونەتە کەرکووک.
ئهو هاووڵاتییانهی لهو ناوچانهوه هاتوون، ئێستا بوونەتە هاووڵاتی پارێزگاکە و هەر هەڵبژاردنێک بکرێت یان سەرژمێری ئەنجامبدرێت، ئەوە ئەوانیش وەک هەر خێزانێکی شارەکە مافیان پێی دراوە بەشداری لەو پرۆسانە بکەن. واته کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر گۆڕینی رێژەی نەتەوەکان لەشارەکە.
له دوای رووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهری 2017هوه رهوشێكی نائاسایی له كهركووك درووست بووه و به گوێرهی زانیارییه میدیاییهكان شارهكه رووبهڕووی شهپۆلێكی نوێی گۆڕینی دیموگرافیا بووهتهوه.