قوتابخانه‌یه‌ك به‌ناوی "بڕیار شه‌هید ئاسۆ" ده‌كرێت
"مەرگی کاکە بڕیاری شەھید ئاسۆ, جارێکی ديكه برینی پڕسوێی گەرمیانییەکانی تازەکردەوە"
K24 - هه‌ولێر:
ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا، قوتابخانه‌یه‌كی سنووره‌كه به‌ناوی "بڕیاری شه‌هید ئاسۆ"وه بكات، كه ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 25ی ئابی 2019، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، مەرگی "کاکەبڕیاری شەھید ئاسۆ، جارێکی ديكه برینی پڕسوێی گەرمیانییەکانی تازەکردەوە، كه ھێشتا برینی شەھیدبوونی پۆلێك ڕۆڵەی گەرمیان ساڕ‌ێژ نەببوو، جارێکی دیكه ماتەم باڵی بەسەر گەرمیاندا کێشایەوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بڕیاری پەپوولە لە دووری باوکە شەھیدەکەی قەراری نەگرت و بارگەی پێچایەوە و رۆشتەوە دیداری باوکی".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "وەکو وەفایەك بۆ خوێنی شەھیدان و گەورەیی ئەو کارەساتە و بەزیندوو ھێشتنەوەی وشە و ناوی (بڕیار) لێرەوە رایدەگەیەنین لەسەر پێشنیازی قائیمقامیەتی قەزای کفری و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکە، ئیدارەی گەرمیان بڕیاری داوە خوێندنگایەك لەسنوری قەزای کفری بەناوی بڕیاری شەھید ئاسۆ ناوبنرێت".
بڕیار، کوڕی شەهید ئاسۆ جەلال محەمەد دەلۆ-یە کە لەشەوی 31/7/2019 لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لە گەرمیان لە ناحیەی کۆکس-ی دەڤەری گەرمیان شەهیدبوو.
ئ. م