نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد

لە ماوەی شەش ساڵ بەرزترین نرخی هەیە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی زیاد بوونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین و زیادکردنی باج لە لایەن ئەمەریکاوە، نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی لە ماوەی شەس ساڵی رابردوو تۆمار کرد.

ئەمڕۆ یەک ئۆنس زێڕ (31.1 گرام) بە یەک هەزار و 539 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی زێڕ، لە مانگی چواری ساڵی 2013، هەرگیز ئەم ئاستەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

هەینی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. بە رێژەی 5% باجی لەسەر چەندین کاڵای چینی کە بەهاکەی دەگاتە 550 ملیار دۆلار زیاد کرد، دوا بە دوای ئەمەش، چین باجی لەسەر چەند کاڵایەکی ئەمەریکی کە بەهاکەیان 75 ملیار دۆلارە زیاد کرد.

یەک ئۆنس = 6.22 مسقاڵ

Reuters

H.J