لەیلا زانا هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکی حکوومەت دەخوازێت
"ئومێدەوارم بە توانا و هێزی خۆتان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی دەسکەوتەکان بدەن"
K24 - ھەولێر
لەیلا زانا، سیاسەتڤانی ناسراوی كورد و پەرلەمانتاری پێشووی توركیا لە پەیامێكدا بۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئومێدەوارم ئێوە بە هەموو توانا و هێزی خۆتان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان بدەن".
سیاسەتڤانی ناسراوی کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا لەیلا زانا، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە. وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بەرامبەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەت. هیواداریشە مەسرور بارزانی لە ئەرکی نوێدا سەرکەوتنی مەزن بە دەستبێنێ لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.
لە یلا زانا لە پەیامەکەیدا دەڵێ: "من لە کاتێکدا بە هەستێکی گەرم پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و جێگری سەرۆک وەزیران و کابینەی نوێی حکوومەت دەکەم. ئومێدەوارم ئێوە بە هەموو توانا وهێزی خۆتان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان بدەن".