دوای بەدواداچوونێکی کوردستان24 چەند کارگەیەکی غازی ئۆتۆمبێل داخران

"کەلوپەلەکان کوالیتیان نییە و رەچاوی سەلامەتی هاووڵاتیان نەکراوە"

K24 – هه‌ولێر:

لەدوای بە دوادوچوونی بەرنامەی "ترافیک"ی دامەزراوەی کوردستان24، تەواوی کارگەکانی غازی ئۆتۆمبێل، ئەوانەی مۆڵەتیان نییە، لە هەولێر دادەخرێن.

رائید زمناکۆ محەمەد حوسێن، جێگری پۆلیسی شارەوانی هەولێر، بە کوردستان24ی راگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەکی بۆ بە دواداچوون پێکهێناوە و لە دوای بەدوداچوون بڕیار لەسەر چارەنووسی کارگەکان دەدەین".

راشیگەیاند: "لە دوای کارگەکان، سەردانی بەنزینخانەکان دەکەین و بە دواداچووین دەکەین".

لای خۆیەوە، رائید سەرکەوت کارەش، ئەفسەر لە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر ئاشکرای کرد: "کوالیتی کەلوپەلەکان زۆر خراپن و بە هیچ جۆرێک رەچاوی سەلامەتی هاووڵاتیان نەکراوە".

رۆژی شەممە 24/08/2019، بەرنامەی "ترافیک"ی کوردستان24، بە دواداچونێکی بۆ بەکارهێنانی غاز بۆ ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستان کرد و چەندین لایەنی خراپ و زیانبەخشی ئەو سیستەمەی دەرخست. هەر لە بەرنامەکە، چەند قوربانییەکی دەستی ئەو سیستەمە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا.

H.J