سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراق و ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كه‌ن
بە ھۆی بۆردومانی جبەخانەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق
K24 – هه‌ولێر:
گروپە چەکداریيەکانی حەشدی شەعبی و بەشێک لە سەرکردە شیعەکانی عێراق و ئێران ھەڕەشەی تۆڵە کردنەوە لە ئسرائیل و ئەمەریکا دەکەن بە ھۆی بۆردومانی جبەخانەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق.
گوتە بێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی بە کوردستان24ی راگەیاند، لیژنەیەکی باڵا پێکھێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکرا کردنی شوناسی ئەو فڕۆکانە تاکو بە فەرمی وه‌ڵامی ئەو ھێرشانە بدەینەوە.
بە گوێره‌ی زانیارییەکانی کوردستان24 تاکو ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 12 جبەخانەی حەشدی شەعبیان لە عێراق کردووەتە ئامانج، کە دواین بۆردومانی جبەخانەیەک بوو لە قەزای قائیمی سەر بە پارێزگای ئەنبار لە سنوری عێراق سووریا و لە ئەنجامدا سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی کوژرا، بۆیە ئەمە کاردانەوەی لە شەقامی شیعی‌دا بە دوای خۆی ھێناوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی یەکێک لە فەرماندەکانی حزبوڵڵای عێراقی سەر بە حەشدی شەعبی هاوشێوەی ئێرانییەکان دروشمی مەرگ بۆ ئیسرائیل و مەرگ بۆ ئەمریکییەکان دەگوترایەوە، فەرماندەیەکی سەربازی حەشدیش ئاماژەی به‌وه كرد، ئەوان بڕیاریان داوە لە دژایەتیکردنی ئیسرائیل بەردەوامبن لە ناوچەکەدا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل و كاردانه‌وه‌كانی، ئه‌مڕۆ عه‌لی ره‌بیعی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه‌كانی هێزه‌كانی عێراق، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و بێگومان ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین.
ره‌بیعی داواشیكرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئاست ئه‌م هێرشانه بێ ده‌نگ نه‌بن.