داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال ده‌كرێت

چەند ساڵێكە بەغدا خۆی لەو ئەركە دەدزێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

جێگری سەرۆكی لیژنەی شەھیدانی پەرلەمانی عێراق، هه‌دار بارزانی، رایگه‌یاند، لە چەند رۆژی داھاتوودا كۆبوونەوەیەك لەگەڵ تیمێكی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدەن بۆ پێكھێنانی لیژنەیەكی تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی ئەنفال، كە بە یاسا لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی پێكراوە.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانیش داوای لە بەغدا كرد، ئەركی یاسایی خۆی بەرامبەر قوربانیانی ئەنفال جێبەجێبكات، دوای ئەوەی چەند ساڵێكە بەغدا خۆی لەو ئەركە دەدزێتەوە.

بە ھۆی تاوانی ئەنفالەوە زیاتر لە 180 ھەزار ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستان تا ئێستا بێ سەرو شوێنن، ئەمە جگە لەوەی رووفاتی بەشێك لە ئەنفالەكان بە چەند قۆناغێك بۆ ھەرێمی كوردستان گەڕێندراونەتەوە. گەڕان بەدوای ئێسك و پروسكی ئەوانی دیكەشدا بەرده‌وامە.