هاووڵاتییه‌كی پشده‌ر 41 ساڵه شوفێره و هیچ سزایه‌كی هاتووچۆی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێندراوه
بەردەوام ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر و گواستنەوە و تایبەتی ھەبووە
K24 – رانیه:
دوای چل ساڵ لە ئەزموونی شۆفێری، ھاووڵاتییه‌ك له سنووری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر تا ئێستا ھیچ سه‌رپێچییه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه و سزا نه‌دراوه.
سەید مەحموود، ماوەی 41 ساڵە مۆڵەتی شۆفێری ھەیە و لەو ماوەیەشدا بەردەوام ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر و گواستنەوە و تایبەتی ھەبووە.
گوتیشی: له‌و ماوه‌یه‌دا تا ھیچ پسولەیەکی سزادانم بۆ نەھاتووهتەوە.
بۆ ھاندانی شۆفێران تا لە سەرپێچیەکانی ھاتوچۆ دوور بکەونەوە، فەرمانگەی ھاتوچۆی پشدەر لەگەڵ سەید محمود، خەڵاتی رێزلێنانی بە ژمارەیەک شۆفێری تر بەخشی کە لە 20 ساڵی رابردوودا سزای ھیچ سەرپێچیەکی ھاتوچۆیان بۆ نەگەڕاوەتەوە.
لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا لە سنووری راپەڕین 144 رووداوی ھاتوچۆ روویان داوە و بەھۆیانەوە 15 ھاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و 159ھاووڵاتیش بریندار بوون.