توركیا ھۆشداری دەداتە ئەمەریكا
ئەنەكەسە پرسی ناوچەی ئارام لەگەڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تاوتوێ دەكات
K24 - ھەولێر
هولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام دوابخات، ئه‌وان پلانیان هه‌یه به ته‌نیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاشكراشی ده‌كات، له رۆژانی داهاتوودا گه‌ڕی چاودێری هاوبه‌شی توركیا و ئه‌مەریكا له باكووری سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێده‌كات.
لەلایەكی دیكە و پەیوەست بەو بابەتە، ئەمڕۆ شاندێكی ئه‌نه‌كه‌سه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه.
محه‌مه‌د ئیسماعیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بینه‌وه و پرسی ناوچه‌ی ئارام تاوتوێ ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "ئه‌ڵمانیا دژی مافه‌كانی گه‌لی كورد نییه له سووریا ".
ھ.م