كێشەی پێوەری ئاوی ماڵان یەخەی ھاووڵاتیان بەرنادات
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی کێشەی پێوەری ئاوی ماڵان دێتە دەنگ
K24 - سلێمانی
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی پێوەری ئاوی ماڵان پارەی ئۆكسجین نەخوێنێتەوە، دەبێت لەسەرەتای ھەر كۆڵانێك و لەسەر بۆری سەرەكیی ئاو مورەجەعێك دابنرێت. ئەمەشیان وەك پێشنیازێك بە بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئاو گوتووە. ئاشکراشی دەکات کە بەشێوەیەكی فەرمی پێشنیازەکەیان ئاراستەی سەرووى خۆیان کردووە.
له دواى ده‌ستكه‌وتنى چه‌ندین به‌ڵگه و زانیارى له‌سه‌ر دانانى پێوه‌رى ئاوى ماڵان و خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌كان به‌شێوه‌يه‌كى هه‌ڵه، لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پێكهێنرا، دانانی پێوەری زیرەک كۆمپانیاكانى لەلایەن (ئاراس، جنون، گرنگ، خەتیب علمى، ئۆرانۆس) ئه‌نجام دەدرێت. بەرپرسانی وەزارەتى شارهوانىيش نكۆڵى له هیچ یه‌كێك له‌و كه‌موكوڕى و زانیاریانه ناکەن کە خراونەڕوو له‌سه‌ر كێشه‌ى پێوه‌ره‌كان، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانيش داواى له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى كردووه سزاى ئه‌و ماڵانه نه‌درێت كه پێوهريان نه‌به‌ستووه تا ئه‌و كاته‌ى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بيێت.
به وته‌ى كاربه‌ده‌ستانی بهڕێوبهرايهتيیهكانى ئاو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست له‌و پرۆسه‌یه هه‌ڵناگيرێت، چونکه له رێگه‌ى دانانى ئه‌و پێوه‌رانه‌وه ده‌توانن رێگه له به‌فیڕۆدانى ئاو بگرن و هاووڵاتیان ناچار بكه‌ن به گوێره‌ى پێویست ئاو به‌کاربهێنن.
ھ.م