داعش په‌لاماری گوندێكی خانه‌قین ده‌دات

له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراو هه‌یه‌

K24 - هه‌ولێر:

داعش هێرشی کردە سەر گوندێکی نزیک خانەقین و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پاریزگای دیالە رایگەیاند: "چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکی نزیک خانەقین و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش کوژران".

هاوکات، لە تارمیەی باکووری بەغداش، عەبدولڕەحمان عوسمان، یەکێک لە سەرۆک هۆزەکانی هۆزی مەشاهدە، بە گولـلەی قەناس بەدەستێکەوە، لەکاتی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری کوژرا.

لە عامریەی فەللوجەش، داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق، بەڵام زیانەکان ئاشکرا نەکراون.

داعش په‌لاماری گوندێكی خانه‌قین ده‌دات
داعش په‌لاماری گوندێكی خانه‌قین ده‌دات