حه‌شدی شه‌عبی سكاڵا له‌سه‌ر ئیسرائیل تۆمار ده‌كات
حه‌شدی شه‌عبی په‌نا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی له‌باره‌ی بۆردومانی جبخهنانهكانی هێزهكیانیان په‌نا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌بات و سکاڵا لە سەر ئیسرائیل تۆمار دەکات.
محەمەد بەسری یەکێک لە سەرکردەکانی حەشی شەعبی ئاشکرایکرد: "دۆسێی بۆردومانەکانی سەر سەربازگە و جبەخانەکانی حەشد، دراوەتە دەست فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی تا له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی كاری له‌سه‌ر بكات.
ئەو سەرکردەیەی حەشد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەمنزیکانە فەیاز، لە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا لە سەر ئیسرائیل تۆمار دەکات.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئیسرائیل چه‌ندین جبه‌خانه و كۆگای حه‌شدی شه‌عبی له عێراق كرده ئامانج و زیانێكی زۆری لێكهوتهوه.