له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به گۆڕانكاری له پۆسته حكوومییه‌كان ده‌كرێت
یه‌كێتی و گۆڕان پێشوازی له گۆڕانكارییه‌كان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سەرەتای مانگی داهاتوو حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە پۆستە حکومییەکان دەکات.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره لە سەرەتای مانگی داهاتوودا حکومەت گۆڕانکاری لە پۆسته‌كانی بریکاری وەزارەتەکان، بەڕێوبەرە گشتییەکان، پارێزگار، قائیمقامەکان، بەڕێوبەری ناحیەکان و ئەو پۆستانەش دەکات، کە بەوەکالەت بەڕێوە دەبرێن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له لێدوانێكی میدیاییدا بۆ رۆژنامه‌ی باس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئەوانەی تەمەنی خانەنشینیان هاتووە، خانەنشین دەکرێن و ئەوانەشی کە چوار ساڵ زیاترە لەو پۆستانەدان دەگۆڕدرێن.
لەلایەکی دیکەوە، هەریەک لە قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەڵێن ئیسماعیل، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان پابەندبوونی حزبەکانیان بە پرۆسەی گۆڕانکارییەکان لە پۆستە حکومییەکان دەربڕیوە و جەختیان کردووەتەوە، ئەوان لەگەڵ گۆڕانکارین.