واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دواخرا
بڕیار بوو پێنجشه‌ممه كۆببنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌تیف شێخ عومه‌ر رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانه، سایتی ره‌سمی ئه‌و حزبه بڵاویكردووه‌ته‌وه، واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه.
سایتی ره‌سمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه بڕیاربوو رۆژی پێنجشه‌ممه 29 ئاب به‌ڕێوه‌بچێت، دواخراوه.
پێشتر له‌تیف شێخ عومه‌ر گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی راگه‌یاندبوو، بڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات و تێیدا هه‌موو ئه‌و پرسانه تاوتوێ بكات، كه بۆ ئێستای ناوخۆی یه‌كێتی و هه‌رێمی كوردستان گرنگیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به واده‌ی نوێی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌و سه‌رچاوه ره‌سمییه‌ی یه‌كێتی هیچ زانیارییه‌كی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له باره‌ی هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه و پاساوی دواخستنی هیچ زانیارییه‌ك رانه‌گه‌یه‌ندراوه.