سەرۆك بارزانی لە تەندرووستی ئەمیری کوەیت دەپرسێت
دووپات له پتهوكردنی پهیوهندییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و كوهیت دهكرێتهوه
K24 - ههولێر:
بەمەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستی ئەمیری کوەیت پێش نیوەرۆی ئەمرۆ 26/8/2019 هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی سەردانی عومهر ئهلکندیری، کۆنسوڵی وڵاتی کوەیتی لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆك بارزانی لە هەواڵی تەندرووستی ئەمیری کوەیتی پرسی و هیوای تەندروستییەکی باشی بۆخواست.
هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی کوەیت کرایەوە، هەڵوێستی کوەیت لەبەرامبەر دۆزی رەوای کورد و کوردستان بەرزنرخێندرا و هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی روویان لە کوردستان کردووە بە سوپاسەوە باسکران.

ئ. م