له‌ قه‌ڵادزێ به‌ هۆی سووتانه‌وه‌ ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ سوتاوی گه‌یه‌ندراوەتە نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قەڵادزێ

K24 – قه‌ڵادزێ:

بەڕێوبەرێتی پۆلیسی راپەین بڵاویکردەوە كاتژمێر 10:15 خوله‌كی ئه‌مشه‌و ژنێك به‌ناوی (م. ع. ر) له‌دایك بووی ساڵی 1983 کە پیشه‌ی ژنی ماڵە و دانیشتووی قه‌ڵادزێیه‌ لە گه‌ڕه‌كی ئاشتی،  له‌ لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ سوتاوی گه‌یه‌ندراوەتە نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قەڵادزێ.

بە وتەی دکتۆر هۆشمەند عەلی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ رێژه‌ی 90٪ ی جەستەی سوتاوە و بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی کراوە. 

پۆلیسی راپەڕین وته‌ی لە دایكی كچه‌كه‌ وەرگرتووە و بە وتەی دایکی: کچەکە له‌ رێی ئاگره‌وه‌ هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه‌.

هەر بە وتەی دایکی کە بۆ پۆلیس قسەی کردوە باری ده‌رونی کچەکەیان ناجێگیر بووه‌ و چه‌ند جارێكیش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر براوه‌ته‌ لای پزیشك .

بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 11 حاڵەتی خۆسوتاندنی ژنانیان بۆ هاتووە کەسەرجەمیان ژن بوون و لەم ژمارەیە 6 ئافره‌تیان گیانیان لەدەستداوە.