وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان و عێراق چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
گفتوگۆ لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان دەكرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی ھەولێر دەكات و لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان تاوتوێی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەكەن.
شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆیه و ( لیوا نه‌شئه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی گشتی، لیوا سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن، لیوا زیاء، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆ، لیوا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، لیوا ماجید، به‌رپرسی ئه‌ركانی پاسه‌وانی سنوور، لیوا حه‌سه‌ن، به‌رپرسی فڕۆكه‌خانه‌كان، عومه‌ر قوسه‌ی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری نیشته‌جێبوون) یاوه‌ریی وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌كه‌ن.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات و ئێمە چاوەڕێ دەكەین تیمەكانیان ئامادەبن، بۆ ئەوەی گفتوگۆی جددی لەبارەی كۆی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بكەین".
راشیگەیاند: "ماوەیەكە شاندەكانمان ئامادەن و بڕیارە سەردانی بەغدا بكەین، ھەر كات ئامادە بوون پێشوازیمان لێبكەن و كاتێكی دیاریكراو بڕیاری لێدرا، ئێمەش سەردانی بەغدا دەكەین بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بكەین و ئامادەین تەواوی ئەجێنداكان بخەینە بەر دەست ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ ئەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ تەواوی كێشەكان بكەین".
ھ.م