ئاگر چەند کۆگایەک لە شاری هەولێر دەسوتێنێت
زیانەکان ئاشکرا دەکرێن
K24 – ههولێر:
ئاگر لە چەند کۆگایەک لە شاری هەولێر کەوتەوە و تاکو ئێستا چوار کۆگای جیاواز سووتاون.
پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر ئاشکرای کرد، چوار کۆگا بە تەواوی سووتاون و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی رزگاکردنی کۆگاکانی دیکە لە سووتان دەدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەی ئەو کۆگایانە 10 کۆگان و دەکەونە پشت فامیلی مۆڵ، تاکو ئێستا چوار کۆگا سووتاون و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش دیوارەکان دەڕوخێن تاکو ئاگرەکە زیاتر تەشەنە نەکات.
H.j