ئاگر چەند کۆگایەک لە شاری هەولێر دەسوتێنێت

زیانەکان ئاشکرا دەکرێن

K24 – هه‌ولێر:

ئاگر لە  چەند کۆگایەک لە شاری هەولێر کەوتەوە و تاکو ئێستا چوار کۆگای جیاواز سووتاون.

پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر ئاشکرای کرد، چوار کۆگا بە تەواوی سووتاون و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی رزگاکردنی کۆگاکانی دیکە لە سووتان دەدەن.

ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەی ئەو کۆگایانە 10 کۆگان و دەکەونە پشت فامیلی مۆڵ، تاکو ئێستا چوار کۆگا سووتاون و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش دیوارەکان دەڕوخێن تاکو ئاگرەکە زیاتر تەشەنە نەکات.

H.j