پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە
خولی پایزەی پەرلەمان دەست پێدەکات
K24 – هه‌ولێر:
پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە و بۆ ئەوەش داوا لە پەرلەمانتاران دەکرێت، رۆژی یەکشەممە ئامادەی دانیشتنی کردنەوەی خولی پایزە بن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان: " بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکەین بۆ دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پایزه)ى ئاسایى ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق".
لە راگەیەندراوەکەی پەرلەمان هاتووە: "دانیشتنەکە له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/9/1 ئەنجام دەدرێت".
H.J