مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات بڵاوکردەوە
مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەدیب و نووسەران و رۆشنبیرانی عێراق دەردەبڕێت
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات، ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەدیب و نووسەران و رۆشنبیرانی عێراق بڵاوکردەوە.
لە پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت هاتووە :"بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی عێراقمان بیست".
سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی خۆی دەربڕیووە و لە پرسەنامەکە نووسیویەتی: "پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێ و هاوکارەکانی لە نووسەر و رۆشنبیرانی عێراق دەکەین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
دوێنێ چوارشەممە 28/08/2019، ئیبراهیم خەیات، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای نێوان هەولێر – ئاکرێ، گیانی لەدەستدا.
H.J