سەرۆک بارزانی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات دەردەبڕێت

سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات، ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق، هاوخەمیی دەردەبڕێت و پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی کە ئاراستەی یەکێتی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق و خانەوادەی ئیبراهیم خەیاتی کردووە، هاتووە: "پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم ئەدیبان و نووسەران و یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم".

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بەڕێزان یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو کاک ئیبراهیم خەیات

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیر، کاک (ئیبراهیم خەیات)، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراقـم پێ گەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم ئەدیبان و نووسەران و یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک ئیبراهیم بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەسعود بارزانی

٢٩ـی٨ـی٢٠١٩

H.J