لە راپەڕین تەنیا لەم ساڵدا 240 دۆسیه‌ی تایبه‌ت به ماددە هۆشبەره‌كان كراونه‌ته‌وه
تلیاک، شیشە، هیرۆین، ترشی ئەسید، حەبی هۆشبەر و حەشیش بەبڕی جیاواز ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه
K24 – رانییه:
هێزه ئه‌منییه‌كان له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ئاشكرایان كرد، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئەمڕۆ 240 دۆسیه‌یان بە ماددەی ژمارە 14ی تایبه‌ت به مادده هۆشبەرەکان بۆ تۆمه‌تباران كردووه‌ته‌وه.
عەقید محەمەد فازڵ، وتەبێژی ئاسایشی راپەڕین گوتی: ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە: تلیاک، شیشە، هیرۆین، ترشی ئەسید، حەبی هۆشبەر و حەشیش بەبڕی جیاواز، لەگەڵ مادده‌ی دیكه‌ی گوماناوی کە تا ئێستا پشکینەنەکانیان نەگەڕاوەتەوە، جگە لەوانەش بڕێکی زۆری کەرەسته‌ی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەکانیان دەستیان بەسەردا گیراوە .
لە بارەی رۆتین و گەندەڵی له دامودەزگا حکومیەکاندا، گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕین ئاماژەی بەوەکرد لە هەشت مانگی رابردوو 218 نوسراویان ئاڕاستەی دامودەزگا حکومییەکان كردووه لەبارەی ئاگاداری لە بابەتی نەهێشتنی گەندەڵی و رۆتین.
محه‌مه‌د فازڵ گوتیشی: 11 کەس لەسەر ساغ کردنەوەی دراوی ساختە ده‌ستگیركراوون و دەستیش به‌سه‌ر 5 ئۆتۆمبێلی دزیاری گیراوه و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراونه‌ته‌وه.