هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان نه‌ماوه
"گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی به‌ر له بوومه‌له‌رزه"
K24- ده‌ربه‌ندیخان:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی به‌نداو و كۆگاكانی عێراق دڵنیایی له باره‌ی دۆخی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌دات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و به‌نداوه نه‌ماوه.
مه‌هدی ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی به‌نداو و كۆگاكانی عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانی كرد و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان دووپاتیكرده‌وه، دۆخی به‌نداوه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌ر له بوومه‌له‌رزه‌كه.
ره‌شید گوتیشی: ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و به‌نداوه نه‌ماوه ده‌توانرێت وه‌ك جاران ئاوی تێدا گڵبدرێتهوه.
شه‌وی 12/13ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2017 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.3 به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژاند و زیانر زۆری گیانی و مادی به‌دواوه بوو، به‌هۆی رووخانی شاخ و هاتنه‌خواره‌وه‌ی گاشه‌به‌ردی گه‌وره، گومانی ئه‌وه‌ش درووست بوو، كه زیانێكی گه‌وره به به‌نداوه‌كه گه‌یشتبێت.
H.B
